دامه‌زراوه‌ی په‌ی 3 داواكاری ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتارانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان، رایگه‌یاند كه هه‌ڵنه‌بژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ناپه‌یڕه‌وی و یاساشكێنی و ناده‌ستورییه و پرۆسه‌ی سیاسیشی په‌كخستووه، ده‌شڵێت: "په‌رله‌مانتاران هیچكام له‌و به‌ڵێنانه‌ی دابویان نه‌یان بردۆته‌سه‌ر و ته‌نها ئیمتیازاته‌كانی خۆیان به‌ده‌ستهێنا".
دامه‌زراوه‌ی په‌ی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "په‌رله‌مانتارانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نێوان به‌ڵێن و ئه‌رك و ئیمتیازاتدا" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه"ئه‌مڕۆ سێ مانگ و بیست ڕۆژ تێده‌په‌ڕێت یه‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارددنی په‌رله‌مان و دوو مانگ و هه‌فته‌یه‌كیش به‌سه‌ر یه‌كه‌م دانیشتنی سوێندخواردنی ئه‌نداماندا تێده‌په‌ڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرابێت. كه وێڕای ئه‌وه‌ی ناپه‌یڕه‌وی و یاساشكێنی و ناده‌ستورییه، په‌كی پرۆسه‌ی سیاسیشی خستووه، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان دروست نه‌كراون، هیچ هه‌نگاوێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نه‌نراوه و تا ئێستاش حكومه‌ت هه‌ر كاربه‌ڕێكه‌ره".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌مه له كاتێكدایه كه زیاد له دوو ساڵه هه‌رێم له بۆشایی یاساییدایه، دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی په‌كیان كه‌وتووه و ململانێكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش تا دێت گرژی زیاتریان تێده‌كه‌وێت كه هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی بودجه و قوت و گوزه‌رانی هاوڵاتیانه، قه‌یرانگه‌لێك به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه و لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانیش خه‌مسارد له‌پێناو ده‌سكه‌وتی حزبیان له ململانێ و ناكۆكییه‌كانیان به‌رده‌وامن".
دامه‌زراوه‌ی په‌ی ده‌ڵێت: "له سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چ لیسته‌كان و چ وه‌ك كاندیده‌كان زۆرترین به‌ڵێنیان به ده‌نگده‌راندا، كه‌چی ئێستا كه چوارده ڕۆژه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سلێمانی مانیان له خواردن گرتووه، چوارده ڕۆژه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامه بۆ پشتگیری مانگرتووان و هاتنه‌دی مافه زه‌وتكراوه‌كانی هاوڵاتیان، له بازگه‌ی دێگه‌ڵه ڕێگری و توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و میدیاكاران كراوه، كه‌چی په‌رله‌مان بوونی نیه و زۆرینه‌ی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاران بێده‌نگن وه‌ك ئه‌وه‌ی بێبه‌ری بن له‌وهه‌موو واده‌و به‌ڵێنه‌ی دابوویان".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "تائێستا هیچكام له ئه‌ركه یاسایی و په‌یڕه‌وییه‌كانیان به‌جێ نه‌گه‌یاندووه، هیچكام له‌و به‌ڵێنانه‌ی دابویان نه‌یان بردۆته سه‌ر و هه‌نگاویان بۆ نه‌ناوه، به‌ڵكو له بواری پراكتیكدا ته‌نها ئیمتیازاته‌كانی خۆیان به‌ده‌ستهێناوه. كه هه‌ریه‌كه‌یان خانوو و شوقه‌ی نیشته‌جێبوون و پاسه‌وانیان بۆ ده‌ستنیشان كراوه و ئه‌مڕۆش هه‌موویان یه‌كه‌م موچه‌یان وه‌رگرت به‌بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی یه‌ك خوله‌كیش كاریان كردبێت".
له رگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دامه‌زراوه‌ی په‌ی داوا له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات:
١-فشار بكه‌ن له زووترین كاتدا كۆبوونه‌وی په‌رله‌مان بكرێت، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێرن و لیژنه تاییه‌تمه‌نده‌كان پێكبهێنن.
٢-خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رده‌می بانگه‌شه‌كان بن و به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانی مانگرتووان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
٣-ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ناكرێت، هه‌قه په‌رله‌مانتارانیش به‌شداری ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌ری و خه‌باته مه‌ده‌نیانه بكه‌ن و به شێوازی خۆیان له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ست به مانگرتن بكه‌ن.
AM:11:45:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت