كاسبكارانی سلێمانی ده‌ستیان كرد به داخستنی دوكانه‌كانیان
وێستگه‌نیوز-
وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكارییه‌كانیان، به‌شێك له كاسبكارانی سلێمانی ده‌ستیان كرد به داخستنی دوكانه‌كانیان.
وه‌ك بانگه‌وازی بۆ ده‌كرا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زۆرینه‌ی كاسبكارانی سلێمانی وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو دوكانه‌كانیان داخست.
عه‌مه‌ر ئه‌حمه‌د په‌یامنێرمان له شه‌قامی مه‌وله‌وی له ناوجه‌رگه‌ی بازاڕی سلێمانی پێی راگه‌یاندین كه كاسبكارانی شه‌قامه‌كانی مه‌وله‌وی و پیره‌مێرد و كاوه به‌ده‌م داواكاری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووه‌وه چوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كاسبكاران و دوكانداران بۆ ماوه‌یه‌ك دوكانه‌كانیان داده‌خه‌ن و ده‌ستبه‌رداری كه‌سابه‌تكردن ده‌بن و به‌وشێوه‌یه پشتیوانی بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو ده‌رده‌بڕن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ وته‌بێژی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو داوای له كاسبكاران كرد كه وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆیان، بۆ ماوه‌یه‌ك دوكانه‌كانیان دابخه‌ن.
AM:11:06:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت