كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی شوباتی 2025 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت به‌گشتی، جگه له به‌شێك له‌سنووری پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌مێك دابارین له ناوچه سنووورییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه به‌راوورد به تۆماره‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 12- 2- 2025 ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه به‌راورد به تۆماره‌كانی ئه‌مرۆ .خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 14 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 14پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 12 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 16 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 12 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 12 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 0 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 12پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 17 پله‌ی سیلیزی
AM:10:57:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت