پۆلیسی هه‌ولێر: چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌وه هه‌وڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هه‌رێمیان دا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌وه هه‌وڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هه‌رێمیان دا، ده‌شڵێت: "یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئامرازی بره‌وپێدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه بوو، ده‌ستگیر كرا"، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح -ی پەرلەمانتاریش دەڵێت "هاوڕێیه‌كم له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه بانگ كراوه و چاره‌نووسی نادیاره".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوكراوه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیان دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر گه‌یشته هه‌ندێك ده‌رئه‌نجام و هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی وه‌كو ئامرازی بره‌وپێدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه ده‌ستنیشان كران".
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "یه‌كێكیان ده‌ستگیر كرا و له كاتێكی نزیكدا ورده‌كاریی زیاتر بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو".
دوای ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی كورتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: "هاوڕێیه‌كی من به‌ناوی (ئاده‌م عوسمان) دوێنێ هاوڕێی من بووه كه له‌گه‌ڵ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ری خۆپیشانداندا بوین، ئه‌م ئێواره له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه بانگكراوه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی نادیاره و ته‌له‌فونه‌كانی داخراوه، سه‌لامه‌تی له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منیه‌كان و ئاسایشی هه‌ولێره".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "كاك ئاده‌م پێشتر وه‌ك میلاك به‌ناوی پاسه‌وان هاوكاری من بووه، سه‌رجه‌م پاسه‌وانه‌كانیان لێوه‌رگرتمه‌وه، ئێستا ئه‌و كاتانه‌ی ده‌وامی نییه وه‌ك هاوڕی هه‌ندێك كات له‌گه‌ڵ من ده‌بێت و هاوكاریم ده‌بێت".
PM:09:55:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 6584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت