بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌ركی هه‌مووانه به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به یه‌كڕیزی ماڵی كورد به كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسای له هه‌رێم راگه‌یاند كه ده‌بێت نیه‌تی جدی هه‌بێت بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شێتی راسته‌قینه، ده‌شڵێت: "ئه‌ركی هه‌مووانیشه به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له یان برێم، كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێم كرد و له‌دیدارێكدا دواین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه و یه‌كڕیزی ماڵی كورد و یه‌كگووتاری سیاسی راشكاوانه دوا و وتی: "هه‌ر بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ژیانی خه‌ڵك و هه‌رێمه‌كه‌مان بێت له‌گه‌ڵیداین به‌ڵام ده‌بێت نیه‌تی جدی هه‌بێت بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شێتی راسته‌قینه".
وتیشی: "هه‌ر هه‌وڵێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ویسته نیشتمانییه به زیان بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌شكێته‌وه".
له‌و رووه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی روونیكرده‌وه كه "ئه‌ركی هه‌مووانیشه به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن و پێكه‌وه هه‌نگاوبنێن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه و پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كه به یه‌كسانی خزمه‌تی هه‌مووان بكات و له‌ئاست داواكاری خه‌ڵكیشدابێت".
سه‌باره‌ت به سوریا و رۆژئاوای كوردستان بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین رێز له ئیراده‌و مافی هه‌موولایه‌ك بگیرێت و كوردیش به‌شێكی گرنگ بێت له سوریای نوێ‌دا چونكه هه‌ر په‌راوێزخستنێك زیان به ئارامی و ئاسایشی وڵاته‌كه و ناوچه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت".
PM:07:49:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت