وته‌بێژی پارتی: تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی قسه‌مان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان نه‌كردووه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویسته له كاتێكی زوودا حكومه‌ت پێكبهێندرێت و ده‌ڵێت: "چه‌ند خاڵێكی كه‌ممان ماوه له‌سه‌ری رێكبكه‌وین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌حمود محه‌ممه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: "لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌نێوان هه‌ردوولا باس كراون چاره‌سه‌ر كراون و یه‌كلا كراوه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته بیری هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت".
وتیشی: "چه‌ند خاڵێكی كه‌م ماون كه پێویستی به‌وه‌یه له ئاستێكی دیكه‌دا باس بكرێن، ئه‌ویش له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو یان له هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه ده‌كرێت كۆتایی به‌و چه‌ند خاڵه‌ش ده‌هێندرێت".
مه‌حمود محه‌ممه‌د باسی له‌وه كرد كه "ئێمه و یه‌كێتی گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و ئه‌و گرفتانه كه هه‌ن پێویسته له كاتێكی زوودا حكومه‌ت پێكبهێندرێت و بكه‌وێته سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی".
وته‌بێژی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئومێد ده‌كه‌ین، كۆبوونه‌وه‌ی ئاستی باڵا كه له ڕۆژانی داهاتوو ده‌كرێت ببێته هۆی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه ماون و به یه‌ك كۆبوونه‌وه یه‌كلا بكرێنه‌وه، به‌تایبه‌ت كه دوای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوو كه مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه، پێمانوایه ئه‌مه ته‌كانێكی زیاتر ده‌داته زوو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا روونیكرده‌وه كه "ناتوانین بڵێین كه خاڵی جیاوازمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولامان چۆن بیر له حكومه‌ت و پێكهێنانی كابینه‌ی تازه ده‌كه‌ینه‌وه، ڕای جیاوازمان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بوو به‌ڵام سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ر كراون".
وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی راشیگه‌یاند كه "تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی قسه‌مان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان نه‌كردووه، چونكه ئه‌مه قۆناغی داهاتووه".
PM:06:50:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت