تۆمه‌تبارێكی رووداوی كوشتنی دایك و كوڕه‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه له به‌غدا تاوانی كوشتنی دایك و كوڕێكی ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی هه‌ولێردا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له لایه‌ن به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كراینه‌وه، كه له ڕێكه‌وتی 2025/1/7 دوو تۆمه‌تبار له شاری (به‌غدا) هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتنی (دایك و كوڕێك)، به‌ناوه‌كانی (عه‌لی سه‌عدی علوش) و(سامیه عه‌بدوڵا جه‌عفه‌ر) و ته‌رمه‌كانیان سوتاندووه و فڕێیانداونه‌ته رووبارێكه‌وه و بڕی (دووسه‌د هه‌زار دۆلاریان) بردووه، دواتر له لایه‌ن دادگای (كه‌رخ له به‌غدا) فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان بۆ ده‌ركراوه".
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوی (ع. ح. أ.)،هه‌ڵهاتوه بۆ شاری هه‌ولێر، له لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه شوێنی خۆ حه‌شاردانی له شاری هه‌ولێر ده‌ست نیشان كرا".
ده‌شڵێت: "به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌و تۆمه‌تباره‌مان ده‌ستگیركرد".
راشیگه‌یاند كه "تۆمه‌تباری دووه‌م كه ده‌كاته زاوای تۆمه‌تباری ناو هاتوو له شاری (به‌غدا) خۆی حه‌شار داوه".
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:
PM:06:28:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت