د.نیكۆلا شاڵی: توركیا و هه‌ته‌شه، ده‌یانه‌وێت گه‌مارۆ پاشان په‌لاماری هه‌سه‌ده بده‌ن
وێستگه‌نیوز-
د.نیكۆلا شاڵی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی یاسای نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه ، ده‌شڵێت: "توركیا و هه‌ته‌شه، ده‌یانه‌وێت په‌لاماری هه‌سه‌ده بده‌ن".
د.نیكۆلا شاڵی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات كه "مانگ زیاتره توركیا به‌هاوكاری ده‌سته‌ی ته‌حریری شام (هه‌ته‌شه)و له‌ڕێگه‌ی سوپای به‌ناو نیشتیمانی، ئاماده‌كاری جه‌نگی ده‌كات له (سه‌ری كانی و گرێ سپی)یه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له (عه‌ین عیسا) و فشار خستنه‌سه‌ر كۆبانێ، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كۆتایی جوڵه‌كان زۆر چڕوپڕتر بوون".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ده‌ڵێت: "له‌نێوان توركیا و هه‌ته‌شه، ڕێكه‌وتن كراوه بۆ دامه‌زراندنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی توركی به‌رفراوان له (ته‌دمر و T4) كه به‌ڕێگایه‌كی ستراتیژی ده‌گه‌ن به (دێرزۆر و حه‌سه‌كه)".
ده‌شڵێت: "ئه‌م ئاماده‌كارییانه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت دوای تێكشكاندن و سه‌رنه‌كه‌وتنی توركیا و گروپه به كرێگیراوه‌كانی له (پردی قه‌ره‌قۆزاق و به‌نداوی تشرین)".
د.نیكۆلا شاڵی پێیوایه كه "توركیا و هه‌ته‌شه، ده‌یانه‌وێت له سێ به‌ره‌وه گه‌مارۆی هه‌سه‌ده بده‌ن و پاشان هێرش بكه‌نه سه‌ریان. هه‌ته‌شه له‌به‌ر ڕای گشتی جیهانی راسته‌وخۆ به‌شدار نابێت و به‌ڵام ته‌واو هاوكاری توركیایه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانه. هه‌ریه‌ك له توركیا و هه‌ته‌شه ئامانجی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه له‌و هاوپه‌یمانی و جموجوڵانه".
راشیگه‌یاندووه كه "كورد خاڵی باڵانس و ستراتیژی (ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی) به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی له‌م قۆناغه‌دا ووریایانه و به‌نهێنی جوڵه و هاوپه‌یمانێتیه‌كان كاراتر بكرێن".
وه‌ك تێبینییه‌كیش، د.نیكۆلا شاڵی نووسیویه‌تی: "جوڵه‌ی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شه‌قامه‌كانی حه‌سه‌كه، هۆشدارییه بۆ توركیا و هه‌ته‌شه".
PM:04:56:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت