داوا لە کاسبکارانی سلێمانی دەکرێت سبەینێ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دوکانەکانیان دابخەن


وێستگەنیوز-

گروپی پشتیوانان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووانی سلێمانی داوا لە کاسبکارانی سلێمانی دەکەن سبەینێ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دوکانەکانیان دابخەن.


ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوباتی 2025، گروپی پشتیوانان لە مانگرتووان، سەردانی سەرجەم کاسبکارانی ناوبازاڕی سلێمانیمان کرد، بەمەبەستی پشتیوانی جەماوەری مانگرتووان بۆ ئەوەی سبەینێ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە کاتژمێر 11:00 بۆ 12:00 دوکانەکانیان دابخەن.

مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی ئەمڕۆ پێی نایە 14یەمین رۆژەوە و تەندروستی مانگرتووان رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەچێت، بەهۆی ئەوەی ماوەی 14 رۆژە خواردنیان نەخواردووە.


PM:03:30:10/02/2025




ئه‌م بابه‌ته 1720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو