شاندی ئیمرالی دەم پارتی سەردانی هەولێر دەکات


وێستگەنیوز-

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمرالی دێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوباتی 2025، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، "شاندەکە رۆژی یەکشەممە 16ی شوباتی 2025، دێتە هەولێر".

بەپێی راگەیێندراوەکەی دەم پارتی، لە سەردانەکەیاندا، شاندەکە هەریەک لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

شاندی دەم پارتی دوو جار، لە دوورگەی ئیمرالی لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتیی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان کۆبوونەوەتەوە.


PM:01:52:10/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو