لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە گفتوگۆ لەسەر رەشنووسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن.


سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "پارتی و یەکێتی بەجیا گفتوگۆ لەسەر رەشنووسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن و لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندی باڵای هەردوولا کۆدەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و رێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و لە چەند رۆژی داهاتوودا دوای تەواوبوونی گفتوگۆ لەسەر رەشنووسەکە، شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و پێکەوە گفتوگۆی لەسەر دەکەن".

لیژنەی تەکنیکیی پارتی بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق و ئەندامێتیی دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباحە و لیژنەی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی رێواز فایەق و ئەندامیێتی هەریەک لە شاڵاو شێخ سەلاح و ئامانج رەحیم-ە.











AM:09:13:10/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 4064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو