وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سوكاری پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامبوه‌كانی سه‌نگه‌ر ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا له كرێی خوێندنی ئه‌و خوێندكارانه خۆشبێت كه كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندامبووی سه‌نگه‌رن و له خوێندنی ئێواران و پارالێڵ له زانكۆ حكومییه‌كان ده‌خوێنن.
له گشتاندنێكدا كه ئه‌مڕۆ 9ی شوباتی 2025 به ئیمزای د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی گشت زانكۆ حكومییه‌كان كراوه، داوا له زانكۆكان كراوه" كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن به لێخۆشبوو‌ن له كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێوارانی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌رن".
بڕیاره‌كه پاڵپشت به" ماده‌ی حه‌وته‌م خاڵی چواره‌م له یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبووانی سه‌نگه‌ر ژماره (34)ی ساڵی 2007 ده‌ركراوه كه تایبه‌ته به مافی فێركردنی به‌خۆڕایی بۆ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی كه‌سوكاری كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر".
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا له كاتێكدایه كه ساڵی رابردووش، به‌رێژه‌ی %45 لێخۆشبوونی بۆ خوێندكارانی پارالێڵ و ئێواران و خوێندكارانی خوێندنی باڵا ده‌ركرد، بڕیاره‌كه‌ش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامی هه‌یه.
PM:09:22:09/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 8728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت