ره‌وتی هه‌ڵوێست: به‌هه‌موو جۆرێك ره‌فتاری ئه‌مڕۆی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ولێر ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه عیراقیه‌كان له مه‌ترسی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، ده‌شڵێت: "به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌م ره‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاراسته‌ی رای گشتی كوردستان و عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی ناڕازی هه‌رێمی كوردستان له هه‌نگاوێكی مه‌ده‌نیانه‌ی بێ وێنه‌دا ویستیان به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم بڕۆن و راسته‌وخۆ داخوازییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه حكومه‌ت".
ره‌وته‌كه ده‌ڵێت: "به‌ڵام به‌داخه‌وه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌بری گوێلێگرتن و رێزگرتنیان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان، جارێكی‌تر وه‌ك ره‌فتاری هه‌میشه‌ییان، توندوتیژییان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئێمه له‌ره‌وتی هه‌ڵوێست سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌میشه له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌م و سه‌ركرده‌و به‌شێك له لایه‌نگرانمان به‌شداریمان له‌و چالاكیه‌دا كرد. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌هه‌مو جۆرێك ئه‌م ره‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه عیراقیه‌كانیش له مه‌ترسی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له سنووری سلێمانییه‌وه به‌ڕێكه‌وتن بۆ شاری هه‌ولێر تا له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆپیشاندانێكی هێمنانه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه له بازگه‌ی دێگه‌ڵه رێگرییان لێكرا و نه‌هێڵدرا بچنه ناو شاری هه‌ولێر.
هاوكات تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 و سه‌نته‌ری میترۆ و یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێریان كرد به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی ناڕازی كه له سلێمانیه‌وه چوون بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی هێمنانه له ناو هه‌ولێری پایته‌خت.
ئه‌و سێ رێكخراوه ده‌ڵێن: "هێزه ئه‌منییه‌كان له بازگه‌ی (دێگه‌كه) رێگریان له سه‌دان مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر كرد به پاسه‌كانیان بچنه ناو هه‌ولێری پایته‌خت تا له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن و گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنیان و ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد".
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 و سه‌نته‌ری میترۆ و یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن: "رۆژنامه‌نووسان و خۆپیشانده‌ران به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژه‌وه رووبه‌ڕووی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و خنكان بوونه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بازگه‌ی (دێگه‌ڵه)، كه كۆتا خاڵی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستانه، دروشمی (هه‌ولێر شارمانه و پایته‌ختی نیشتیمانمانه)یان به‌رزكردبووه‌وه".
PM:08:57:09/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت