هۆشیار زێباری: مانگرتنه‌كه‌ی سلێمانی به سیاسی كراوه
وێستگه‌نیوز-
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پلاتفۆڕمی (X) ده‌ڵێت: "ئه‌و مانگرتنه‌ی ئه‌م دواییه له سلێمانی رێكخرا، به پله‌ی یه‌ك به‌سیاسی كراوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی نووسیویه‌تی: "گونجاوتر ده‌بێت برایانی مانگر خێمه و مانگرتن و خۆپیشاندانیان بگوازنه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر یان شه‌قامی ئیمام قاسم له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی داوای پێدانی مووچه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێم بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له سنووری سلێمانییه‌وه به‌ڕێكه‌وتن بۆ شاری هه‌ولێر تا له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆپیشاندانێكی هێمنانه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه له بازگه‌ی دێگه‌ڵه رێگرییان لێكرا و نه‌هێڵدرا بچنه ناو شاری هه‌ولێر.
هاوكات تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 و سه‌نته‌ری میترۆ و یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێریان كرد به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی ناڕازی كه له سلێمانیه‌وه چوون بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی هێمنانه له ناو هه‌ولێری پایته‌خت.
ئه‌و سێ رێكخراوه ده‌ڵێن: "هێزه ئه‌منییه‌كان له بازگه‌ی (دێگه‌كه) رێگریان له سه‌دان مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر كرد به پاسه‌كانیان بچنه ناو هه‌ولێری پایته‌خت تا له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن و گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنیان و ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد".
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 و سه‌نته‌ری میترۆ و یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن: "رۆژنامه‌نووسان و خۆپیشانده‌ران به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژه‌وه رووبه‌ڕووی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و خنكان بوونه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بازگه‌ی (دێگه‌ڵه)، كه كۆتا خاڵی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستانه، دروشمی (هه‌ولێر شارمانه و پایته‌ختی نیشتیمانمانه)یان به‌رزكردبووه‌وه".
PM:08:22:09/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت