د. لەتیف رەشید سكاڵای لەسەر سوودانی تۆمار كرد


وێستگەنیوز_
 
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە سکاڵایەکی یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی عیراق، لەسەر سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتی دارایی عیراق تۆمارکرد.

سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراقە بە خەرجكردنی موچە.

سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار كە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڵاویكردووەتەوە لە چوار خاڵ پێكهاتووە و داوادەكرێت فەرمانێكی وەلائی خێرا بە پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

هاوکات، پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی بەردەوام بەبێ وەستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار بۆ جێبەجێكردنی بەبانكیكردنی موچەیە بە پێی رێنماییەكانی بەبانكیكردن .

لە سکاڵاکەدا هاتووە، بەبانكیكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی ئەو رێكارانە بێت كە لە حكومەتی عیراق دەگیرێنەبەر.


PM:05:38:09/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 3048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت