وەزارەتی کارەبا: ساڵی 2024 بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دینار پڕۆژە لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان جێبەجێکراون


وێستگەنیوز_

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ساڵی رابردوو بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دینار پڕۆژە لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان جێبەجێکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی 2ـی 2025، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا کۆی گشتی ئەو بڕەی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی کارەبادا لە سنوورەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان خەرجکراوە بریتییە لە 14 ملیار و 875 ملیۆن دینار و 527 هەزار دینار.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو پڕۆژانەی لەو سنوورانەدا جێبەجێکراون، بریتیبوون لە نۆژەنکردنەوە و کاری راکێشانی کارەبا، کڕینی کەرەستە، گەیاندنی کارەبا بە گوندەکان و رووناکی شەقامەکان.


PM:02:30:09/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت