قوباد تاڵەبانی چی بە مانگرتووانی سلێمانی ووت؟
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دور لەچاوی میدیاکان بەتەنها لەگەڵ شۆفێرەکەی و بەیەک ئۆتۆمبێل سەردانی مانگرتووانی کردو لەبارودۆخی تەندروستییانی پرسی و "بەڵێنیشیدا پاڵپشتی داواکانیان بکات".
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند هۆکاری چونی قوباد تاڵەبانی بە نهێنی "ئەوەبووە کەنەیویستووە دەنگدانەوەی هەبێت بەڵکو تەنها ویستوویەتی لەتەندروستی مانگرتووان بپرسێت".
بەپێی زانیارییەکانی ناوخێمەی مانگرتووان قوباد تاڵەبانی تکای لێکردوون کەڕێنماییە پزیشکییەکان وەربگرن ، بەڵێنی ئەوەشی پێداون کەئەویش شەڕدەکات و هەوڵدەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
قوباد تاڵەبانی وێڕای ئەوەی ئاماژەی بەڕێکەوتنی مووچەی 2025 کردووە هاوکات وتوویەتی، "هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەدەبێت مووچەی ساڵی 2025 دوا نەکەوێت و ڕێکەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".
هەروەها قوباد تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەشی پێداون کە خۆی و یەکێتی و فراکسێۆنەکەیان بەبەردەوامی شەڕ بکەن لەسەر قوت و بودجەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان .
AM:11:09:09/02/2025
ئهم بابهته 2952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت