ئومێد خۆشناو: هەولێر تاقەتی وەرگرتنی میوانەکانی ئەمڕۆی نییە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی شوباتی 2025، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە شاری سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکە بە پاس بەرەو هەولێر رێککەوتن، بەڵام پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "هەولێر تاقەتی وەرگرتنی میوانەکانی ئەمڕۆی نییە".
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بەرێکەوتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاری سلێمانییەوە بەرەو شاری هەولێر رایگەیاند، "هەولێە هەمیشە میوان دۆستە، بەڵام هەولێر تاقەتی وەرگرتنی میوانەکانی ئەمڕۆی نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یاسا لە سەرووی هەمووانە و ئەو خەڵکانەی ئەمڕۆ دێن بەهیچ شێوەیەک داوای مۆڵەتیان نەکردووە".
پارێزگاری هەولێر وتیشی، "لەڕێگەی فراکسیۆنەکانەوە وتاری خۆتان ئاڕاستەی بەغدا بکەن، نەک لە هەرێمی کوردستانەوە بەو یەکترشکانەی کە هەیە کاربکرێت".
AM:10:56:09/02/2025
ئهم بابهته 2732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت