شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و کەشناسێکیش دەڵێت، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران بەڕێوەیە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی شوباتی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 10ی شوباتی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونى شەختە لەکاتەکانى بەیانى زوودا، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە".

هەروەها شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و بەدیاریکراویش مەودای 13 بۆ 14 ی مانگ شەپۆلێکی تری باران و بەفر بارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بگرێتەوە بە کاریگەری و بڕی جیاواز سەرچاوەی سەره کی شەپۆلەکە دەریای ناوەڕاستە، هاوکات تۆپەڵە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکووریش تێکەڵ بەشه پۆلەکە دەبێت بەو هۆیەوە بەفر ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە".



AM:10:27:09/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 2760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت