وەزارەتی خوێندنی باڵا: ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكی زانكۆكان ده‌درێت له كاتی پێویستدا ده‌وام رابگرن
وێستگەنیوز_
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، به‌هۆی نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان و بەفربارین و سەرما، ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكی زانكۆكان ده‌درێت له كاتی پێویستدا ده‌وام ڕابگرن.
ئەمرۆ شه‌ممه، 8ـی 2ـی 2025، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی دکتۆر ئارام موحەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ڕەچاوکردنى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات بە سەرۆک زانکۆکان و دامەزراوەکانى دیكه‌ی سەر بە وەزارەتەکە دەدرێت بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام ڕابگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌م بڕیاره له‌ژێر ڕۆشنایی پێشبینییەکانى ده‌سته‌ی کەشناسى و بومەلەرزه‌زانی هەرێمى کوردستان و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان و بەفربارین و سەرما، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران، قوتابیان، مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەتدا ده‌رچووه.
PM:11:25:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت