کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران: هەناردەی گازی سروشتی بۆ عێراق بەردەوامە
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران، بەردەوامبوونی هەناردەی گازیی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق راگەیاند.
سەعید تەوەکولی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران رایگەیاند، هەناردەکردنی گازی سروشتیی بەپێی ئەو رێکەوتنەی لەگەل عێراقدا ئەنجاممان داوە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ عێراق پەیوەستە بە بڕیارێک و بۆ ئەو مەبەستە رێککەوتنێکی درێژخایەن لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامدراوە و لەئێستاشدا پڕۆسەکە بەردەوامە".
سەعید تەوەکولی دەڵێت: ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کە رێگری دەکات عێراق کارەبا و گازی سروشتیی لە ئێرانەوە هاوردەبکات، لەپێناو کەمتر پشتبەستنی عێراقە بە ووزەی ئێران و هەنگاوێکی نوێی ئەمریکایە بۆ سنووردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی ووزەی ئێران.
PM:10:47:08/02/2025
ئهم بابهته 1316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت