پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی پشووی سبەی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووی سبەی یەکشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: "بەهۆی نالەباری کەشوهەواو لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان، لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندگە ناحکومییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووە."

دەقی راگەیەندراوەکە:

سبەینێ یەکشەممە 9ـی 2ـی 2025، بەهۆی نالەباری کەشوهەواو لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان لەسەرجەم قوتابخانەو خوێندگە ناحکومییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووە، وە بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەرپشک کراون بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیداریەکانیان بۆ بڕیاردان بە پێی بارودۆخی کەشوهەوای سنوورەکانیان سەبارەت بە پشووی سبەینێ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢٥/٢/٨


PM:10:12:08/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 2308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو