بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر: لە سنووری کەرکووک ژمارەیەك تیرۆریستی داواكراو دەستگیرکران


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هەواڵگری و سەربازیدا، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتییی گشتیی دژەتیرۆر (CTG)، دەزگای دژەتیرۆری عێراق (ICTS) و هێزەكانی هاوپەیمانان توانرا ژمارەیەك تیرۆریستی داواكراو دەستگیربكەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان پێشتر شەڕكەر بوون لە دیوانی جوندی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و دوای ڕووخانی ئەوەی ناودەبرا بە دەوڵەتی ئیسلامی، لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركوك خۆیان حەشارداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیرۆریستەكان لە ئێستادا رۆڵی سەرەكییان هەبووە لە دابینكردنی پێداویستی و كەرەستەی لۆجستی بۆ تۆڕ و شانە نووستوو و چالاكەكانی داعش لە سنووری كەركوك.

بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: "هێزە ئەمنییەكان توانیان لە ئۆپەراسیۆنێكی وردی هەواڵگری و بێ زیاندا تۆمەتبارەكان دەستگیربكەن و رادەستی دادگای تایبەتمەندیان بكەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی."


PM:09:48:08/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو