ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی تری هێرشه درۆنییه‌كه‌ی چوارقوڕنه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
كۆردیناسیۆنی یه‌كێتیی راگه‌یاندنی دیموكراتیك "یه‌رده" ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی تری هێرشه درۆنییه‌كه‌ی چوارقوڕنه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژنامه‌نووسی راگه‌یاندنی ئازاد "عه‌زیز كۆیلوئۆغلو” له هێرشه‌كه‌دا شه‌هید بووه.
یه‌ره‌ده له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت: "له هێرشی 27ـی كانوونی دووه‌مدا كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ئه‌نجامی دا، هاوڕێی به‌ڕێزمان "عه‌زیز كۆیلوئۆغلو شه‌هید بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "عه‌زیز كۆیلوئۆغلو رۆژنامه‌نووسێكی باش و میلیتانێكی ئازادیی بوو و له‌به‌ر خۆشه‌ویستی نیشتیمان كرایه ئامانج و شه‌هیدكرا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌وانه‌ی كه له پێنووس و وته‌كانی هاوڕێ عه‌زیز ناڕه‌حه‌ت بوون، به شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه هێرشیان كرده سه‌ری، به‌م شێوه‌یه ویستیان ده‌نگی راستی بێده‌نگ بكه‌ن".
رۆژی 3ی شوباتیش كۆمیته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌دا دلاوه‌ر عه‌ره‌بۆ ئه‌ندامی په‌یه‌ده و هێڤا عه‌ره‌بۆ ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆنگره‌ی ستار شه‌هید بوون.
ئێواره‌ی 27ی كانوونی دووه‌می رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی دوو سایدی گوندی گردجان له سنووری ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی به‌ئامانج گرت و له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌دا دوو ژن و پیاوێك و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
له هێرشی ٢٧ـی كانوونی دووه‌مدا كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ئه‌نجامی دا، هاوڕێی به‌ڕێزمان "عه‌زیز كۆیلوئۆغلو” شه‌هید بوو. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی، هه‌موو كادره‌كانی راگه‌یاندن و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. دووباره به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تێكۆشانی هاوڕێ عه‌زیز به‌رزتر ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ركه‌وتنی پێ ده‌به‌خشین.
بێگومان، هاوڕێ عه‌زیز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركی داگیركه‌ر و قڕكه‌ری ئاشكرا ده‌كرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژنامه‌نووسێكی باش و میلیتانێكی ئازادیی بوو و له‌به‌ر خۆشه‌ویستی نیشتیمان كرایه ئامانج و شه‌هیدكرا. ئه‌وانه‌ی كه له پێنووس و وته‌كانی هاوڕێ عه‌زیز ناڕه‌حه‌ت بوون، به شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه هێرشیان كرده سه‌ری، به‌م شێوه‌یه ویستیان ده‌نگی راستی بێده‌نگ بكه‌ن. به‌ڵام ده‌بێت بزانن كه هاوڕێ عه‌زیز وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێش خۆی به له‌به‌رچاوگرتنی باجه‌كه‌ی به‌شداری ئه‌م كاروانه بوو، له هه‌ر ساتێك‌دا وه‌ك میلیتانێكی دۆزی ئازادی جووڵاوه‌ته‌وه و ئه‌م ئاڵایه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز راده‌ستی ئێمه كردووه. هه‌ڵوێستی هاوڕێ عه‌زیز كه سه‌ری بۆ دوژمن نه‌نواندووه، هه‌ڵوێستی هه‌موو هاوڕێ گه‌نجه‌كانییه‌تی. ئه‌م هێرشه نه‌یتوانی هاوڕێ عه‌زیز پاشگه‌ز بكاته‌وه و ناتوانێت ئێمه‌ش پاشگه‌ز بكاته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه، ئاره‌زووی تێكۆشانمان گه‌وره‌تر ده‌كات.
هاوڕێ عه‌زیز له ساڵی ١٩٧٦ له ئامه‌د كه هێمای ئیراده‌ی ئازادی گه‌له‌كه‌مانه، له دایك بووه. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ردا گه‌وره بووه و له ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا راستی دوژمنی فاشیست-داگیركه‌ر-قڕكه‌ری ناسیوه. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ناو تێكۆشان و به‌رخۆداندا بوو. له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی ٢٠٠٠ـدا له راگه‌یاندنی ئازاد‌دا جێی خۆی گرت و له په‌یامنێری-كامێرامانییه‌وه هه‌تا سه‌رنووسه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌شان له هه‌موو كارێكی راگه‌یاندندا به‌شداریی كرد. هاوڕێ عه‌زیز له‌م ئه‌ركانه‌یدا بووه خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی نموونه‌یی و هاوبه‌شكردن و په‌روه‌رده‌كردنی هاوڕێكانی كردبووه فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی. به قورسایی ژیانی و رووخۆشییه‌وه هه‌میشه رێگای نیشان ده‌دا به هاوڕێكانی. هاوڕێ عه‌زیز هه‌میشه پێشه‌نگایه‌تی كرد و هه‌میشه عاشقی گه‌ل بوو. بۆ كه‌لتووری گه‌له دێرینه‌كه‌مان تێكۆشانی كرد. باوه‌ڕمان وایه وه‌ك هاوڕێ عه‌زیز، ئه‌وانه‌ش كه هاوڕێ عه‌زیز په‌روه‌رده‌ی كردن وه‌ڵامی پێویست ده‌ده‌نه‌وه به دوژمنی بێبه‌ش له هه‌موو جۆره ئه‌خلاق و به‌های مرۆڤایه‌تی و داهاتووی ئازادمان ده‌خه‌نه ژێر گه‌ره‌نتییه‌وه.
هاوڕێ عه‌زیز له هه‌ولێره‌وه تا سلێمانی و كه‌ركووك، له‌وێوه تا مه‌خموور و هه‌موو شوێنه‌كانی باشووری كوردستان تێكۆشانی به‌ڕێوه برد. دیسان له دێركی رۆژئاوای كوردستانه‌وه تا عه‌فرین له هه‌موو شوێنێك و له هه‌موو ئاستێكدا كاری راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی به‌ڕێوه برد. هاوڕێ عه‌زیز ته‌نها نه‌ینووسی، به‌ڵكو به هه‌مان راده قسه‌ی كرد و بۆ ئاشكراكردنی دوژمنی داگیركه‌ر-له‌ناوبه‌ر هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی به‌كارهێنا. هاوڕێكه‌مان كه له كاری رۆژنامه، ئاژانس، ته‌له‌ڤزیۆن و له كۆتاییشدا میدیای دیجیتاڵدا چالاكانه كاری كردووه، هه‌میشه باسی گرنگی كاری راگه‌یاندنی كردووه و له تێكۆشانی دژی دوژمن‌دا رۆڵی دیاریكه‌ری ئه‌م بواره‌ی ده‌رخستووه.
بێگومان قه‌ڵه‌می هاوڕێ عه‌زیز له زه‌وی نامێنێته‌وه و ده‌نگ و وته‌كانی زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌و به‌هایانه‌ی تێكۆشانه كه هاوڕێ عه‌زیز به‌جێی هێشتووه، له‌لایه‌ن هه‌موو كادیرێكی راگه‌یاندنه‌وه به‌رفراوانتر ده‌كرێت و ده‌بێته هه‌وێنی داهاتووی ئازادی گه‌له‌كه‌مان. واته، ژیانی ئازاد له بنه‌مای پابه‌ندبوون به ئامانجی هاوڕێیان واتادار ده‌بێت و دروست ده‌بێت.
نه‌ریتی راگه‌یاندن كه له مه‌زڵوومان، گوربه‌ته‌لییان، ئاپۆ موسایان سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت و به سه‌ید، كاروان، رۆسیدا، گوڵستان، هێرۆ، نازم و جیهانان به بڕیاردارییه‌وه به‌رده‌وام بوو، به شه‌هیدبوونی هاوڕێ عه‌زیز به‌هێزتر بوو و نه‌شكانی ئه‌م نه‌ریته جارێكی تر سه‌لمێنرا.
دوژمنی فاشیست هه‌رچی بكات، په‌نا بۆ هه‌ر رێگایه‌كی نامرۆیی ببات، ئه‌نجام وه‌رناگرێت. هێزی ئه‌و به‌شی ئه‌وه ناكات راستی له تاریكی‌دا بتوێنێته‌وه. راگه‌یاندنی ئازاد، وه‌ك دوێنێ ئه‌مڕۆش وه‌ك عه‌زیز، له عه‌زیزان و شه‌هیدانی كه ئه‌م نه‌ریته‌یان دروستكردووه فێر ده‌بێت و به كاركردنی زیاتره‌وه ئه‌م نه‌ریته به سه‌ركه‌وتن تاجدار ده‌كات.
به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی تر سه‌ری بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی هاوڕێ عه‌زیز، هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌ره‌ده و گه‌له‌كه‌مان ساغ بێت. به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه تێكۆشانمان به‌رزتر ده‌كه‌ین.
AM:11:12:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 5724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت