هاتووچۆی هەولێر: لە 12ـی ئەمشەوەوە کامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە 15 شوێن دەکەونە کار


وێستگەنیوز_

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، دەڵێت: لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە کامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە 15 شوێنی شارەکە دەکەونە کار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: کاتژمێر 12ـی ئەمشەو، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی، لەو چوارڕییانەی کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە دەکەونە کار.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کە،‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ سەرپێچیەکان لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەكرێن. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە داوا له‌ شۆفێران ده‌كات پابه‌ند بن به‌ ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌ پێبژاردن.

له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كامێراكان به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی كەوتوونەتە كار و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.

کامێراکان ئەم سەرپێچییانە تۆمار دەکەن:

-نەوەستان لە چرای سووری ترافیک لایت. 

-لێخورڕن بە خێرایی زیاتر لەو خێراییەی کە ڕێگەی پێ دراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی چرای ترافیک لایت سەوزە.

-زیاتر هاتەنە پێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە چرای ترافیک لایت سوورە . 


PM:10:56:07/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو