لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریی مانگرتووانی سلێمانی پێكده‌هێنرێت
وێستگه‌نیوز-
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی په‌رله‌مانی عێراق و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی سلێمانی كۆتایی هات و راگه‌یه‌ندرا كه لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان پێكده‌هێنرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌فدێكی په‌رله‌مانی عێراق كه پێكهاتبوون له په‌رله‌مانتارانی شاره جیاوازه‌كانی عێراق، سه‌ردانی خێمه‌ی مانگرتوانیان له شاری سلێمانی كرد.
وه‌فده‌كه‌ی كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "دوای گوێ گرتن له داوای مانگرتووان به‌وردی و وه‌رگرتنی داواكاریه‌كانیان، په‌رله‌مانتاران داواكارییه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادگای ئیتحادی و لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی دروست ده‌كرێ بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و لیژنه‌كه ده‌بێته پارێزه‌ری مانگرتوان له به‌غدا".
وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان تكای له مانگرتووان كرد له‌به‌ر ته‌ندروستیان و ژیانیان مانگرتنه‌كه بشكێنن و داواكای و په‌یامی ره‌وایان گه‌یشتووه به‌هه‌موو ناوه‌نده‌كانی بڕیار له عێراق.
وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له په‌رله‌مانتارانی به‌غدا و به‌سره و ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی كورد پێكهاتبوون.
ئه‌مڕۆ ده‌بێته 11 رۆژ كه مانگرتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه و له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان خێمه‌یان هه‌ڵداوه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی به‌رده‌وامی مووچه‌كانیان
PM:01:56:07/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت