تۆمه‌تباری رووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانه‌كه‌ی رێگای پێنجوێن – سلێمانی ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری رووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رێگای (پێنجوێن-سلێمانی) راده‌گه‌یه‌نێت كه تیایدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و ژن و منداڵه‌كانیشی برینداربوون.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "شه‌وی 2025/2/5 ڕووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێك له‌سه‌ر رێگای سلێمانی_پێنجوێن بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه و برینداربوونی یه‌كێك له سه‌رنشینانی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ده‌ستبه‌جێ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستیكرد به به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری روودانی ڕووداوه‌كه، سه‌رئه‌نجام ده‌ركه‌وت هۆكاری ڕووداوه‌كه دروستبوونی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ بووه له‌نێوان دوو شۆفێر له‌ناحیه‌ی ناڵپارێز".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كێك له شۆفێره‌كان به چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر شۆفێری به‌رامبه‌ری و برینداری ده‌كات و دواتر شوێنی ده‌كه‌وێت، ده‌بێته هۆی وه‌رگه‌ڕانی و گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێره‌كه و برینداربوونی یه‌كێك له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه و دواتر تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه هه‌ڵهات".
روونیشیكرده‌وه كه "پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كرا و تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه ده‌ستنیشانكرا، تۆمه‌تبار خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كرد و ڕووبه‌ڕوی یاسا كرایه‌وه".
ده‌زگای ئاسایش رایگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباری رووداوه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسه‌كه‌ی به‌رده‌وامه".
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
PM:12:59:07/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت