مانگرتووان بڕیاریاندا چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كان ره‌تبكه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی سلێمانی بڕیاریاندا كۆتایی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر پزیشكیه‌كان بهێنن، هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ بەدەمەوە نەهاتنیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
عوسمان گوڵپی وته‌بێژی مانگرتووانی سلێمانی وتی: "لە بەرامبەر بەدەمەوە نەهاتنیان ئەمڕۆ مانگرتووان بڕیاریاندا چارەسەرە پزیشکیەکانیش رەت بکەنەوە".
به‌وته‌ی به‌شێك له مانگرتووان، چیتر هیچ چاره‌سه‌رێكی پزیشكی وه‌ك (مغه‌زی، حه‌پ و ده‌رمانی تایبه‌ت به‌برسێتی) وه‌رناگرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بێ باكانه وه‌ڵامی داخوازیه‌كانیان ناداته‌وه و به‌ده‌میانه‌وه نه‌هاتوه كه بۆ 11 رۆژه مانیان له‌خواردن و خواردنه‌وه گرتوه.
لای خۆیه‌وه د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م خێمه‌ی مانگرتووان وتی: "ره‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی، كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌ندروستیان بۆ دروستده‌كات، بۆیه داواكارین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وه‌ربگرن، چونكه به‌مجۆره به‌رده‌وام بن ره‌نگه شتی خراپ روبدات".
وتیشی: "مانگرتووان له هه‌موو كاتێك زیاتر له‌ئێستادا پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی هه‌یه و پێویسته ره‌چاوی باری دۆخی ته‌ندروستی خۆیان بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ ده‌بێته 11 رۆژ كه مانگرتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه و له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان خێمه‌یان هه‌ڵداوه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی به‌رده‌وامی مووچه‌كانیان.
AM:11:33:07/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت