كه‌شناسی‌ هه‌رێم: لە سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكان بەفر ده‌بارێت


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ به‌فر و باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رماش نزمتر ده‌بنه‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 7ی‌ شوباتی‌ 2025 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچر پچر لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم . لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوری ڕۆژهەڵات ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە ".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی‌ گه‌رما زیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی‌ دوێنێ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 8- 2- 2025 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی . هەروەها لە ناوچە شاخاویەكان بەفر بارینمان دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر بارین هەبێت ".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما كەمێك نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ. خێرایی با  10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هەولێر : 11 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی : 8 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک : 12 پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوک : 12 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ : 13 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە : 10 پلەی‌ سیلیزی‌

حاجی ئۆمەران: 0 پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران: 10 پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان : 15 پلەی‌ سیلیزی‌


AM:11:05:07/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت