ئێن ئاڕتی داوا دەکات هیچ کەس و لایەنێک مردنی وریا حەمە کەریم بۆ ڕاکێشانی سۆز بەکارنەهێنێت
وێستگه‌نیوز –
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی داوا دەکات هیچ کەس و لایەنێک مردنی وریا حەمە کەریم بۆ راکێشانی سۆز بەکارنەهێنێت، ده‌شڵێت: "پێشتر ده‌ستگیر ده‌كرا و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئاوڕی لێنه‌ده‌دایه‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7ی شوباتـی 2025، كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه "به سوپاسه‌وه هیچ كه‌س و لایه‌نێك مردنی وریا حەمە کەریم بۆ راكێشانی سۆز به‌كار نه‌هێنێت".
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: "وریا حه‌مه‌كه‌ریم له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ده‌یان جار زیندانی كراوه و هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌ك ئاوڕی لێنه‌داوه‌ته‌وه به‌ڵكو پشتیوانیه‌كیشی نه‌كردووه، بۆیه مووچه‌ی ناوبراو به‌رده‌وامه بۆ منداله‌كانی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "مووچه‌كه‌ی وریا حه‌مه‌كه‌ریم كه دوێنێ له‌رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ست دا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ منداڵه‌كانی".
پێشتریش دەزگای خێرخوازیی بەخشین بڕیاری دا کەفالەتی منداڵەکانی (وریا حەمەکەریم) بکات و مووچەی مانگانەیان بۆ دابین دەکات.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌ممه وریا حه‌مه‌كه‌ریم رۆژنامه‌نووس و پێشكه‌شكاری دیار له رووداوێكی هاتووچۆدا له سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت- سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا. گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌شی كاردانه‌وه‌ی زۆری دروستكرد و هاوڵاتیان وكه‌سایه‌تی و حزب ولایه‌نه‌كانی هه‌رێم هاوخه‌می زۆریان بۆ ده‌ربڕی.
وریا حه‌مه كه‌ریم ساڵی 1987 له هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه، به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی بوو، باوكیشی له ژیاندا نه‌مابوو و یه‌كێك بوو له شه‌هیده‌كانی ساڵی 1987ی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور، باوكی دوو منداڵه كه كوڕ وكچێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و 12 ساڵانن.
AM:10:26:07/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت