وه‌زیری به‌رگری سوریا: كێشه‌كان له‌گه‌ڵ كورد به رێگه‌ی دیپلۆماتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره وه‌زیری به‌رگری سوریا رایگه‌یاند كه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژاڤای كوردستان) به رێگه‌ی دیپلۆماتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ده‌شڵێت: "یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی ده‌بێته‌هۆی خوێنڕشتن له هه‌ردوولا".
مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه كه "هه‌ڵوێستی روسیا به‌رامبه‌ر حكومه‌تی نوێی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر بووه له دوای روخانی به‌شار ئه‌سه‌د له كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دیمه‌شق لێكۆڵینه‌وه له داواكارییه‌كانی مۆسكۆ ده‌كات، پرسی لێپرسینه‌وه‌ش له به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ردانه‌كه‌ی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا بۆ دیمه‌شق باسكراوه".
رۆژنامه‌كه پێیوایه كه، لێدوانه‌كانی ئه‌و وه‌زیره‌ی سوریا ئه‌و هه‌نگاوه كرده‌ییه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كات بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی نوێ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه كۆنه‌كان كه له سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا پێكهێنراون.
مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره ده‌ڵێت: "حكومه‌تی نوێی دیمه‌شق دانوستان له‌سه‌ر دۆخی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له سوریاش ده‌كات، رێككه‌وتنه سه‌ربازییه نوێیه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ره‌نگه كه‌مكردنه‌وه یان سه‌رله‌نوێ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌و وڵاته له‌خۆبگرن".
سه‌باره‌ت به رۆژاڤای كوردستان، وه‌زیری به‌رگری سوریا هۆشداریدا له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كورد له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌بێته هۆی خوێنڕشتن له هه‌ردوولا، جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئیداره‌ی سوریا "خواستی شه‌ڕ و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی به رێگای سه‌ربازی نییه".
وه‌زیری به‌رگری سوریا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "كێشه‌كه له‌گه‌ڵ كورد به رێگه‌ی دیپلۆماتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
AM:09:38:07/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت