كه‌شناسی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌شی‌ ئه‌مشه‌و بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوز-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری‌ شه‌خته‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ هه‌یه‌.

كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌م شه‌و ئاسمانی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور له‌ گه‌ڵ بارینی نمه‌ بارانی پچڕ پچڕ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "رێژه‌ی باران بارین له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌رێم كه‌متر ده‌بێت به‌ به‌راورد له‌ ناوچه‌كانی تر".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "به‌فربارین به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان و ئه‌گه‌ری دروستبونی شه‌خته‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دروستبونی ته‌مێكی سوك له‌ ناوچه‌ی جیا جیا".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بارانی 12 كاتژمێری ڕابردوی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانه‌:  

هه‌ولێر 8.2 ملم
شه‌مامك 8.0 ملم
خه‌بات 10.4 ملم
پیرمام 5.2 ملم
سلێمانی 41.1 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 15.5 ملم
دهۆك 12.6 ملم
زاخۆ 8.7 ملم
ئاكرێ 17.8 ملم
ئامێدی 10.2 ملم
بامه‌رنێ 11.2 ملم
مانگیش 10.8 ملم
بارزان 7.8 ملم
بازیان 42.4 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 22.2 ملم
حاجی ئۆمه‌ران 3.6 ملم
هه‌ڵه‌بجه‌ 12.8 ملم
هه‌ڵشۆ 17.6 ملم
كه‌لار 29.6 ملم
كه‌ركووك 7.6 ملم
دووز 10.4 ملم
خانه‌قین 25.4 ملم


PM:10:18:06/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 8944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو