بافڵ تاڵه‌بانی: ویستی یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگه تا وڵاته‌كه‌مان له شه‌ڕ بپارێزین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیای راگه‌یاند كه "ویستی یه‌كێتی دیدگایه‌كی به‌رپرسیارانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان و په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگه تا بتوانین وڵاته‌كه‌مان له شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كان بپارێزین".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌ولێر پێشوازی له وه‌فدێكی باڵای روسیا به سه‌رۆكایه‌تیی میخائیل بۆگدانۆف، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كرد و دووپات له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان كرایه‌وه له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان.
له دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی په‌رۆشی یه‌كێتی دووپاتكردووه بۆ "فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییه‌كان و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردن به ئامانجه باڵا و هاوبه‌شه‌كان" و رایگه‌یاند؛ "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆستایه‌تی و كاركردنێكی پێكه‌وه‌ییه كه خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌مان و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا بكات بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بنیادیناوه ده‌مانه‌وێت له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه گه‌شه‌ی پێبده‌ین و بیخه‌ینه زیاتر به‌هێزتركردنی هه‌رێمه‌كه‌مان".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عیراق به‌تایبه‌ت سووریا تاووتوێكرا و دووپات له‌پاراستنی ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌كه كرایه‌وه به شێوه‌یه‌ك له رێگای دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و میكانیزمی نیشتمانی بگیرێته به‌ر بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و پاراستنی مافی هه‌موولایه‌ك به تایبه‌ت له سوریا و رۆژئاوای كوردستان رێز له ئیراده و مافی هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان بگیرێت و مافه‌كانی كورد بپارێزرێت و به‌شێكی گرنگ بێت له بنیادنانه‌وه‌ی سووریای نوێ‌دا.
بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆی گۆڕانكاری و پرسه‌كان ستراتیژی یه‌كێتی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند؛ ویستی یه‌كێتی دیدگایه‌كی به‌رپرسیارانه و ده‌ربه‌سته به چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان و بوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگه له نێوان هه‌موو جه‌مسه‌ر و لایه‌نه‌كان تا بتوانین وڵاته‌كه‌مان له شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كان بپارێزین".
PM:09:43:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 4320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت