قوباد تاڵه‌بانی و میخائیل بۆگدانۆف دۆخی ئه‌منی و سیاسی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوو-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا دۆخی ئه‌منی و سیاسی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد و ده‌ڵێن كه ده‌بێت كورد و پێكهاته‌كانی دیكه به‌شداربن له بونیادنانی سیستمی سیاسیی نوێی سوریا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له میخائیل بۆگدانۆف، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی و سیاسی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا گفتوگۆكرا.
له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی پێنج شه‌مه(6/2/2025) له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌باره‌ی دواین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه, قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرد له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ رێگریكردن له زیندووبونه‌وه‌ی رێكخراو و گروپه تیرۆریستییه‌كان له عێراق و سوریا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌باره‌ت به دۆخی سوریاش هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه به‌شداربن له بونیادنانی سیستمی سیاسیی نوێی سوریا . جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌بێت پێكهاته‌كانی سوریا به كورده‌وه به‌شدار بن له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستورێكی نوێ كه تیایدا ماف و ئازادییه سیاسی و كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌ره‌نتی بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كار و چالاكییه‌كانی كۆمپانیاكانی روسیا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا. له‌مباره‌یه‌وه‌ش جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدان به وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكانی روسیا له هه‌رێم له بواره جیاوازه‌كاندا وه‌فدی روسیا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی كه كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردنی زیاتر له هه‌رێم و عێراق.
PM:08:21:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت