هۆشیار زێباری: كاتی ئه‌وه‌یه دادگای فیدراڵی پێكبهێندرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "دوای ناكۆكییه یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی نێوان دادگای فیدراڵی و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق، سه‌باره‌ت به‌و یاسایانه‌ی له ماوه‌كانی دواییدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكران، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه دادگای فیدراڵی پێكبهێندرێته‌وه".
هۆشیار زێباری باس له پێكهێنانه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌كات و ده‌ڵێت: "وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوردا دیاریكراوه كه گره‌نتی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی و پاكی دادوه‌ری كردووه".
ئه‌م لێدوانەی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی سێشه‌ممه دادگای فیدڕاڵی عێراق جێبه‌جێكردنی هه‌ریه‌ك له له یاساكانی باری كه‌سی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵ و لێبوردنی گشتی راگرت و رایگه‌یاند كه بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوریبونی بڕیاره‌كان ده‌درێت چونكه له‌كاتی ده‌نگداندا "په‌له"یان پێوه‌دیار بووه.
دوانیوه‌رٍۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ش ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "فه‌رمانه‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری كاتین و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و پابه‌ندكه‌ریان نییه".
وتیشی: "دادگاكان پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه له (1/21/2025) ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه".
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق روونیكرده‌وه كه "به گوێره‌ی ده‌ستور، به‌وپێیه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سێ یاسایه تاوه‌كو ئێستا له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی حكومه‌تی عێراق (وه‌قائیع) بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، دادگای باڵای فیدراڵی ناتوانێت جێبه‌جێكردنیان رابگرێت.
لای خۆیه‌وه دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی دایه‌وه و رایگه‌یاند كه "به‌گوێره‌ی ماده‌ی 94ـی ده‌ستووری كۆماری عێراق، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه و پابه‌ندكه‌رن بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌گشتی، ئه‌و ده‌قه‌ی ماده‌كه‌ش هه‌موو فه‌رمان و بڕیاره‌كانی ده‌رچوو له دادگاكه ده‌گرێته‌وه، به فه‌رمانه وه‌لائییه‌كانیشه‌وه".
دادگای فیدراڵی ده‌ڵێت: "ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستوور، سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی له تانه‌لێدان پاراستووه و هه‌موولایه‌ك پابه‌ندكراون به جێبه‌جێكردنیان".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ده‌ستوور به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌له و هێزی بڕیاره‌كانی دادگا ده‌ستوورییه‌كانیش بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌ستووره و هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندن به‌وه‌ی سه‌رپێچی و پێشێلی نه‌كه‌ن و پابه‌ند بن به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی".
AM:12:22:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت