ئه‌فسه‌رێكی سوپای توركیا له هه‌رێم كوژرا
وێستگه‌نیوز-
سوپای توركیا كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی وڵاته‌كه‌ی له له ناوچه‌ی زاپ له هه‌رێمی كوردستان، ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ناسراو به چنگ – قوفڵ راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، له پلاتفۆڕمی (X) بڵاویكرده‌وه كه "موراد كه‌مال یه‌تیشه‌ن، ئه‌فسه‌ر به پله‌ی رائیدی كۆماندۆ له سنووری ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ناسراو به چنگ – قوفڵ له ناوچه‌ی زاپ كوژرا".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای توركیا له كاتی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه ''بۆ گه‌ڕان به‌دوای بۆمب و مینه‌كانی په‌كه‌كه له به‌شێكی دیاریكراوی ناوچه‌ی زاپ، مینێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه''.
22ی مانگی رابردووش ئه‌فسه‌رێكی سوپای توركیا له ئه‌نجامی هێرشێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ختی بریندار بوو، له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی له ئه‌نقه‌ره، گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆش ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) كوژرانی دوو سه‌رباز و برینداربوونی سه‌ربازێكی دیكه‌ی سوپای توركیای له ئه‌نجامی هێرشێكیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی زاپ راگه‌یاند.
PM:09:37:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت