وه‌ك پێشتر سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاندبوو، به‌شدار بازیانی ئازاد كرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌ك پێشتر سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاندبوو، رۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی به ده‌ستبه‌ری كه‌سی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی كه پێشتر له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك بڕیاری زیندانیكردنی تا رۆژی 9ی ئه‌م مانگه درابوو، له‌سه‌ر داوای سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان و به ده‌سته‌به‌ری جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
پێشتر سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی رۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ په‌یوه‌ندی به قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كرد، داوای لێ‌كرد جه‌نابی به پێی یاسا ببێت به ده‌ستبه‌ری كه‌سی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه و ئه‌مشه‌و له مانه‌وه‌ی نه‌مێنێته‌وه".
"سه‌نته‌ری میترۆ به‌ڵێنی دا له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ر كاتێك داواكرا بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بێت".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ میترۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی داواكراوه سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار بكات، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه پاشان دادوه‌ره‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاریداوه به مانه‌وه‌ی له گرتوخانه تا به‌رواری 9ی شوباتی 2025.
سه‌نته‌ری میترۆ داوایكرد "ده‌ستبه‌جێ به‌شدار بازیانی به كه‌فاله‌تی شوێنی كاركردنی ئازاد بكرێت و ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت كه كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نوسی (نوسین و بیر‌ورا) به پێی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ، هیچ یاسایه‌كی تر جێگه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ناگرێته‌وه".
PM:08:32:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت