مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو بۆ پارتی و یه‌كێتی: وازبێنن لە سیاسەتی بێباكی و كات كوشتن
وێستگه‌نیوز-
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا له پارتی و یه‌كێتی ده‌كات هەرچی زووترە پەرلەمانی كوردستان كارابكەن و دامەزراوە سیادی و یاساییەكان بخەنەوە گەر و وازبێنن لە سیاسەتی بێباكی و كات كوشت، ده‌شڵێت: "دەسەڵاتداران ساڵانە موچەیەک یان چەند موچەیەکی مووچه‌خۆران دەبڕن".
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی به بۆنه‌ی (31)هه‌مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنیه‌وه، بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه:
*خه‌ڵكی هه‌رێم به گشتی و موچه‌خۆران به تایبه‌تی به قۆناغێكی بژێوی قورس‌دا گوزه‌رده‌كه‌ن.
*مووچه چه‌ندین ساڵه بۆته چیرۆكێكی بێ كۆتایی و له ماوه‌ی (10) ساڵی رابردوودا ده‌یان موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به نایاسایی و به ناهه‌ق بڕاوه و نه‌دراوه.
*هیچ موچه‌خۆرێكی هه‌رێم نیه كه چه‌ندین ملیۆن دیناری له سه‌ر حكومه‌ت نه‌بێت ، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له جیاتی پێدانه‌وه‌ی موچه بڕاوه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه له سه‌ر هه‌مان سیاسیه‌ت ، ساڵانه موچه‌یه‌ك یان چه‌ند موچه‌یه‌ك ده‌بڕێت !!
*كۆتایی بهێنرێت به سیاسه‌تی موچه‌بڕین و مانگانه له كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت.
*به پێی پلانێك موچه بڕاوه‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران و باج وخه‌راجیشیان له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه .
*داواكارین كه دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌رچی زووتره په‌رله‌مانی كوردستان كارابكه‌ن و دامه‌زراوه سیادی و یاساییه‌كان بخه‌نه‌وه گه‌ر و وازبێنن له سیاسه‌تی بێباكی و كات كوشتن.
PM:08:23:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت