ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌ولێر ئافره‌ته عه‌ره‌به‌كه‌ی كوشت و دواتر سوتاندی، ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه تۆمه‌تبارێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی سووریای به‌ناوی (م. ب. ژ) به تۆمه‌تی كوشتنی ئافره‌تێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به‌ناوی (ٱ. س. م.) ده‌ستگیر كرد.
پۆلیس هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئه‌م تۆمه‌تباره له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته له دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌بێته ده‌مه‌قاڵییان و له ئه‌نجامدا تۆمه‌تبار ئافره‌ته‌كه له ژووره‌وه ده‌خنكێنێت و دواتر پاره و ئاڵتونه‌كانی ده‌دزێت".
ده‌شڵێت: "تۆمه‌تبار، به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستێت و ته‌رمی ئافره‌ته‌كه ده‌گوازێته‌وه بۆ شوێنێكی دووره‌ده‌ست و له‌وێ ته‌رمه‌كه ده‌سووتێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له تاوانه‌كه بدزێته‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی كه پۆلیس له رووداوه‌كه ئاگادار كرایه‌وه، به چه‌ند كاتژمێرێك تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان كرا و ده‌ستگیر كرا".
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه تۆمه‌تبار دانی نا به تاوانه‌كه‌یدا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و به‌پێی مادده (406) له یاسای سزادان دراوه‌ته دادگا.
PM:06:45:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت