راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به مووچه و بودجه بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باری دارایی و داهات و خه‌رجییه‌كان و میلاك و بواری وه‌زیفی گشتیی بۆ ساڵی 2025 ده‌دات، گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی خانه‌نشینانی بۆسه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینی په‌سه‌ندكرد، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیشی راسپارد له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ماهه‌نگ بن تا لە زووترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی شوباتی 2025، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران، به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، سوپاسی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م تیمی ته‌كنیكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی و تیمه‌كه‌ی كرد بۆ هه‌وڵ و كۆشش و ماندووبوونیان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی گشتگیری هاوسه‌نگ سه‌باره‌ت به مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوی ساڵی 2025، به ئاراسته‌ی كۆتاییهێنان به نیگه‌رانیی و نه‌هامه‌تی مووچه‌خۆران، كه به هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان له ماوه‌ی رابردوودا، زه‌حمه‌تی زۆریان بینی و سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی پشوودرێژیی مووچه‌خۆرانی كرد و دڵنیاییدا كه حكومه‌تی هه‌رێم، درێخی ناكات له كاركردن بۆ زامنكردنی شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆران و به‌رده‌وامبوونی رێككه‌وتنی ئه‌م دواییه له‌مباره‌یه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵ و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری دارایی فیدڕاڵ و وه‌زیره كورده‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵیشی كرد، بۆ رۆڵیان له گه‌یشتن به‌م رێككه‌وتنه له باره‌ی بودجه و هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئه‌ندامانی دیكه‌ی شاندی دانوستانكار، راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ و هه‌رێم تایبه‌ت به مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خسته‌ڕوو، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه و له پێناو زامنكردنی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م رێككه‌وتنه، چه‌ند پێشنیارێك خرانه‌ڕوو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باری دارایی و داهات و خه‌رجییه‌كان و میلاك و بواری وه‌زیفی گشتیی بۆ ساڵی 2025 له به‌ر رۆشنایی دوا رێككه‌وتنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و هه‌رێم.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه، بڕیاری په‌سه‌ندكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیارانه‌ی دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه خرانه‌ڕوو، له پێناو زامنكردنی مووچه‌ی هه‌ر دوانزده مانگی ساڵی 2025 و نه‌هێشتنه‌وه‌ی هیچ پاساو و بیانوویه‌كی ته‌كنیكی بۆ رێگریی له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها بڕیاری په‌سه‌ندكردن و پابه‌ندبوونی به میلاكی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ساڵی 2025 دا به گوێره‌ی ئه‌و ژماره و خه‌رجییانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه خرانه‌ڕوو، هه‌روه‌ها بڕیاردرا به په‌سه‌ندكردنی رێكاری گواستنه‌وه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه و سه‌ربازیی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و شایسته‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌ك لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند به خانه‌نشینی له‌سه‌ر تاسه‌ری هه‌رێم .
دواتر هیوا ئه‌فه‌ندی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لكترۆنیكردنی لیستی پێدانی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی خسته‌ڕوو، كه بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه ، كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و ئاسانكاری باشی كردووه و كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بووه.
له بڕگه‌ی دووه‌مدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بوودجه‌ی عێراقی فیدڕاڵ كرد تایبه‌ت به مادده‌ی 12 له یاساكه تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، كه له لایه‌ن كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت خرایه‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازیی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه ده‌كات و به‌هه‌نگاوێكی گرنگی له قه‌ڵه‌مدا به ئاراسته‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه به‌هۆی راگرتنیه‌وه، زیانێكی زۆر به‌ر بودجه‌ی گشتیی كه‌وتووه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیی خۆی به هه‌مواری یاساكه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی راسپارد، كه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا نه‌وتیه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان له هه‌رێم، تا له زووترین كاتدا، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سۆمۆ ده‌ست پێ بكاته‌وه و داهاته‌كه‌شی بخرێته‌وه خزمه‌تی خه‌زێنه‌ی گشتیی فیدڕاڵی.
له بڕگه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 كرا و بڕیاردرا به راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ناردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵ بۆ مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2025 بۆسه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ له چه‌ند رۆژی داهاتوو.
PM:06:07:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت