قوباد تاڵه‌بانی: به‌هیواین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگه‌ینه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه زه‌مینه‌ی له‌بار دروست بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ده‌شڵێت: "به‌هیواین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا تیمه بگه‌ینه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران پێشوازیكرد له ئه‌رمان تۆپجو، كونسوڵی گشتیی توركیا و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (5/2/2025) له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌باره‌ی دواگۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه كه "پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه به‌رپرسیارانه هه‌نگاو بنێن".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باسی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم كرا. له‌م باره‌یه‌شه‌وه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به گفتوگۆكانی یه‌كێتی و پارتی-دا و روونی كرده‌وه كه تیمه ته‌كنیكییه‌كان گفتوگۆكانیان ته‌واو كرده‌وه و به‌هیواین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك كه له ئاستی چاوه‌ڕوانی هاوڵاتییانی هه‌رێمدا بێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش، قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه داراییه‌كان، هه‌نگاوی زۆر باش نراوه و له دوای په‌سندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ش زه‌مینه‌ی له‌بار دروست بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
PM:04:46:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت