میترۆ: داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی به‌شدار بازیانی ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان رایده‌گه‌یه‌نێت كه "پێویسته كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نوسی (نوسین و بیر‌ورا) به پێی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، هیچ یاسایه‌كی تر جێگه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ناگرێته‌وه، له‌م روانگه یاساییه‌وه داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی رۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی ده‌كه‌ین به كه‌فاله‌تی شوێنی كاركردنی".
میترۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراین كه رۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی داواكراوه سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار بكات، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه پاشان دادوه‌ره‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاریداوه به مانه‌وه‌ی له گرتوخانه تا به‌رواری 9ی شوباتی 2025".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی میترۆ، هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت حه‌مه ساڵح و دانا ساڵح ، چوون بۆ سۆراخی هاوڕێكه‌یان له گرتوخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی كه ده‌كه‌وێته ناو باره‌گای فه‌رمانده‌یی، به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌داون بیبینن.
سه‌رده‌شت به میترۆی ووت: "پاش بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار براوه بۆ دادگای كه‌تنی یه‌ك، دادوه‌ر بڕیاری مانه‌وه‌ی داوه تا 9ی شوبات".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "پێی ووتراوه نه‌هاتووی به‌ده‌م داوا یاساییه‌كه‌ته‌وه كه له دژی جوڵێنراوه، له كاتێكدا كه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه" .
میترۆ ده‌ڵێت: "له یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007دا له هیچ بڕگه‌یه‌كیدا باسی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسانی نه‌كردوه، به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "به پێی شاره‌زایانی یاسای بڕیاری مانه‌وه‌ی تۆمه‌تبار، له كاتێكدا ده‌درێت كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بێت، یان گره‌نتی به‌رده‌ستبوونی بۆ به‌رده‌م دادگا لاواز بێت، كه ئه‌مه به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی جێبه‌جێ نابێت".
سه‌نته‌ری میترۆ داوا ده‌كات كه "ده‌ستبه‌جێ به‌شدار بازیانی به كه‌فاله‌تی شوێنی كاركردنی ئازاد بكرێت و ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت كه كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نوسی (نوسین و بیر‌ورا) به پێی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ، هیچ یاسایه‌كی تر جێگه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ناگرێته‌وه".
PM:04:34:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت