کەشناسیی: بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە نیوەڕۆدا کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەتا سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە پاشان کاریگەریی شەپۆلەکە بۆ ئەمڕۆ بەلاوازی درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکان بە نمەبارانی پچڕپچڕ و بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکان لە دەرنگانی شەودا شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان زیاددەکات".
باس لەوەشدەکات، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی پێنجشەممە کەش باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەراست، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد شەپۆلێکی بەفربارین سەرجەمی ناوچە سنوورییەکان و ئەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزییان لە 1400 مەتر زیاترە دەگرێتەوە، لەگەڵ بارانبارین خێرایی با لە هەندێک کات بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.
ئەوەش دەڵێت، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە رۆژی هەینی لاوازدەبێت، بەڵام پلەی گەرمی هەر بەنزمی دەمێنێتەوە بەتایبەت نزمترین پلەی گەرمی لەهەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە و سەنتەری شارەکان لە سفر پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 10پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8پلەى سیلیزى
دهۆک: 6 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
PM:12:24:05/02/2025
ئهم بابهته 2456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت