کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
وێستگەنیوز_
کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەدەچێت و سێ برگە تاوتوێ دەکات.
ئەو بڕگانەی بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێن:
-بارودۆخی دارایی و مووچە تاوتوێ دەکرێت.
-رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەشی وەزارەتەکان لە داهات و ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵ گفتوگۆ دەکرێت.
-پێشوازی لە پەسەندکردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە یاسای هەمواری ماددەی 12 لە یاسای بوودجەی گشتی فیدراڵ تایبەتە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
AM:11:17:05/02/2025
ئهم بابهته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت