رۆژی چوارشەممە، 5ـی 2ـی 2025 خانەنشینانی شارستانی، زیندانیانی سیاسی، خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەکانیان وەردەگرن.
بەپێی لیستەکە بێت، رۆژانی هەینی و شەممە کە پشووی فەرمییە، مووچە دابەشناکرێت، دوایین شوێن لە 10ـی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی دووشەممە، مووچە وەردەگرێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار و 759 دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی یەک (کانونی دووەم)ـی ساڵی 2025ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."
دوێنێ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: ماوەی 10 ڕۆژ لە هەولێر و 5 ڕۆژ لە بەغدا، بەخێر بۆ خەڵکی کوردستان گەڕایەوە توانیمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بگەینە ڕێککەوتن ساڵی 2025 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێ گرفت خەرج بکرێت.