رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە ئەحمەد شەرع کرد


وێستگەنیوز_

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر کرد.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی 2ـی 2025، ئەحمەد شەرع، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەی نێوانیان کەمێک لەمەوبەر دەستیپێکرد.
 
بەگوێرەی میدیای تورکیا، لەو کۆبوونەوەیەدا دۆخی ئەمنیی سووریا و پەیوەندییە ئابووری، بازرگانی و وزەییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێن.


PM:07:24:04/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو