لقی سلێمانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان: ڕیپێوانێک بۆ پشتگیری مامۆستایانی مانگرتوو ساز دەکەین


وێستگەنیوز_

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان/ لقی پارێزگای سلێمانی بە نوسراوێکی فەرمی داواکارە پارێزەرانی سنووری سلێمانی بەشداری رێپێوانێک بۆ پشتگیری لە مامۆستایانی مانگرتوو بکەن.

ئاری جەزا مەحموود، سەرپەرشتیاری لقی سلێمانی دەڵێت: "بەمەبەستی پشتگیری کردن لە داواکارییە رەواکانی مامۆستایانی مانگرتوو رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆ بە ڕێپێوانێک، پارێزەران دەچنە لایان."

لە نوسراوەکەدا هاتووە، "پارێزەران لەبەردەم شاری گۆیژە کۆدەبنەوە و کاتژمێر  02:00ـی پاشنیوەڕۆ بەپێ دەڕۆن بۆ شوێنی مانگران. داواکارین پارێزەران هاوکارمان بن."


PM:07:20:04/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو