قوباد تاڵەبانی: زەمینەیەکی لەبار بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەی بودجە و مووچە دروستبووە


وێستگەنیوز_

جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە زەمینەیەکی لەبار دروستبووە بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی و هەمیشەیی کێشەی بودجە و مووچە.

قوباد تاڵەبانی. جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە؛ و گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە زەمینەیەکی لەبار دروست بووە بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی و هەمیشەیی کێشەی بودجە و مووچە.

جێگری سەرۆکی وەزیران جەخت دەکاتەوە لەوەی، "لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکەین بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان."


PM:06:53:04/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو