وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەمرۆ سێشەممە 4ـی 2ـی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەمویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دەکرێت.

وەزارەتەکە دەڵێت: لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت و لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار و 759 دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی یەک (کانونی دووەم)ـی ساڵی 2025ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق." 


PM:05:52:04/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو