دادگای فیدراڵی یاسای گەراندنەوەی موڵک و زەوییەکانی بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان و دوو یاسای دیکەی راگرت
وێستگەنیوز_
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە فەرمانێكی سالایی (ولائی) بە شێوەیەکی کاتی، جێبەجێكردنی هەرسێ یاسای (لێبوردنی گشتیی- هەمواری یاسای باری كەسێتیی- گەڕاندنەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان)ی راگرت.
ئەمرۆ سێشەممە 4ـی 2ـی 2025، دادگای فیدراڵی دەڵێت: ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاسا، ڕێکارێکی کاتییە بۆ جیاکردنەوەی ئاستی دەستووری یاساکان لە پرسی سکاڵاکان و بەراودکردنیان بە دەستوور و ڕێگەپێدانەکانی، جێبەجێکردنی یاساکان ڕادەگیرێت تا یەکلابوونەوەی دەستووریبوونی یاساکان.
ئەو فەرمانەی لە کاتێکدا دەرکردووەکە سێشەممەی ڕابردوو 21ـی 1ـی 2025، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان و خوێندنەوە لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆبووەوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ بە پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان درا.
لەم بارەیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، دوای 50 ساڵ لە داگیرکاری و 20 ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس، پرۆژە یاسای گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەنگی لەسەر درا.
ئاماژەی بەوەشکرد: گەڕاندنەوەی زەوی داگیرکراوی جووتیاران لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەنگاوێکی گەورەی پەرلەمانی عێراقە و دەنگی لەسەر پرۆژە یاساکە دا.
PM:04:30:04/02/2025
ئهم بابهته 1992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت